چۆنیەتی ئامادەکردنی شیرینی توراب ئەلملوک

خواردن :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 476‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: خواردن

دواڕۆژ:
کەرەستەکان:
-یەک پاکەت و نیو بسکیتی هاڕڕاو
-20 بسکیت
-2 کوپ کرێمی شل
-1/4ی کوپێک شەربەتی ئەنەناس
-3/4 کوپێک شەربەتی ئەنەناس بۆ بسکیتەکە
-1 قتوویەک شیری چڕی شیرین
-یەک پاکەت قەیماغ
-یەک کەوچکی بچوک ڤانیلیا بۆ کرێمەکە

ئامادەکردن:
1-نیوەی بسکیتە کوتراوەکە لە بنی قاپێکی پایریکس دابنێ .
2-بسکیتەکان بکە بە ناو شەربەتی ئەنەناسەکە پاشان لەسەر بسکیتە کوتراوەکە ڕیزی بکە .
3-کرێمەکە تێکەڵ بدە پاشان ڤانێلیا و قەیماغ و ¼ کوپێک شەربەتی ئەنەناس و شیری تێبکە .
4-نیوەی بڕی کرێمەکە بکە بەسەر بسکیتەکە پاشان پارچە ئەنەناسەکان دابنێ دواتر دووبارە کرێمەکە .
5-سینیەکە بە نایلۆن دابپۆشە و بۆ ماوەی 6 کاتژمێر بیکەرە ناو سەلاجەوە دواتر ڕووەکەی بە چینێک بسکیتی کوتراو بڕازێنەرەوە.

وە:هێڤی فەرهاد

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure