داوای دروستكردنی جۆره‌ فیشه‌كێكی سه‌یر ده‌كرێت

ژینگە :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 111‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ:
ئه‌مریكا به‌دوای مێشكێكی داهێنه‌ردا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی جۆره‌ فیشه‌كێك دروست بكات هه‌م له‌ خاكدا بتوێته‌وه‌ و هه‌م له‌گه‌ڵ باروته‌كه‌ی ناویدا، تۆوی گوڵی تێدابێت. 

به‌پێی ماڵپه‌ری (Motherboard.Vice.com)، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا له‌ مانگی تشرینی دووه‌می پاردا، داوایه‌كی ئاڕاسته‌ی بازرگانه‌كان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی فیشه‌كێكی دروست بكه‌ن كه‌ له‌ خاكدا شیببێته‌وه‌ له‌ دوای ته‌قینی و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ باروته‌كه‌دا، تۆوی گوڵ و دره‌ختی تێدابێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ كه‌وته‌ خاكه‌وه‌ گوڵ و دره‌خت دروستبكات. 


و: محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure