چۆنیەتی ئامادەکردنی سۆسی کارامێل بۆ شیرینی

خواردن :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 610‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: خواردن

دواڕۆژ:
کەرەستەکان:
-کوپێک شەکری بۆر
-نیو کوپ کەرە
-چارەکە کوپێک شیر
-کەوچکێکی بچوک ڤانێلیا
 
ئامادەکردن:
1-شەکری بۆر و کەرە و شیرەکە بکەرە سەر ئاگرێکی مامناوەند و بەردەوام تێکەڵی بدە تاوەکو دەکوڵێت .
2-بەردەوامبە لەسەر تێکەڵان تاوەکو شەکرەکە دەتوێتەوە و تێکەڵەکە خەست دەبێتەوە.
3-مەنجەڵەکە لەسەر ئار لابدە و ڤانێلیای تی بکە و دووبارە تێکەڵی بدە.
4-تیکەڵەکە بەجێ بهێڵە سارد بێتەوە و بیکەرە قتوویەکی شوشە و لە سەلاجەدا هەڵیبگرە ، دەتوانیت بۆ ماوەی هەفتەیەک هەڵی بگریت.
 
وە:هێڤی فەرهاد

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure