چۆنیەتی ئامادەکردنی شۆربای سەوزەکان

خواردن :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 369‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

کەرەستەکان:
-5 کوپ ئاوی مریشک
-کوپ و نیویک نیسک
-کوپێک برنجی بۆر
-قوتویەک تەماتەی پانکراوە
-3 گێزەری جنراو
-یەک پیازی جنراو
-چەند چڵێک کەرەوز
-3 سیر
-نیو کەوچکی بچوک ڕەیحانی وشک
-نیو کەوچکی بچوک جاترەی وشک
-یەک گەڵای غار
-نیو کوپ مەعدەنوسی جنراو
-دوو کەوچکی گەورە سرکەی سێو
 
ئامادەکردن:
1-سێ کوپ ئاوی مریشک بکەرە سەر ئاگر و نیسک و برنج و تەماتە و پیاز و کەرەوزی تێ بکە و بەجێی بهێڵە بکوڵێت .
2-ئاگرەکە کەمێک کز بکە و بۆ ماوەی 45 خولەک لەسەر ئاگر بەجێی بهێڵە ،دەتوانیت بەپێی پێویست ئاوی تێ بکەیت ، بەجێی بهێڵە تاوەکو نیسک و برنجەکە پێ دەگات.
3-مەعدەنوس و سرکە و خوێی تێ بکە و بەگەرمی پێشکەشی بکە .
 
وەرگێڕانی: هێڤی فەرهاد

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure