بەرزترین شەپۆل لە جیهاندا تۆمارکرابێت هێندەی باڵەخانەیەکی ٧ نهۆمی بوە

ژینگە :: 17/12/2016‌ :: 580‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
رێکخراوی جیهانیی کەشناسی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان ئاشکرای کرد کە بەرزترین شەپۆلیان تۆمار کردوە.


رۆژی سێ شەممەی رابردو رێکخراوەکە ئاشکرای کرد کە ٤ی شوباتی ٢٠١٣ توانیویانە لە باکوری ئۆقیانوسی ئەتڵەسی لەنێوان بریتانیا و ئایسلەندا شەپۆلێک تۆمار بکەن بەرزییەکەی ١٩ مەتربوە کە یەکسانە لەگەڵ باڵەخانەیەکی حەوت نهۆمی.

بەرزی شەپۆلەکە  بە سیستمێکی ئۆتۆماتیکی تۆمار کراوە کە لەسەر زەریاکە جێگیر کراوە.

رێکخراوەکە ئاشکراشی کرد کە شەپۆلەکە کاتێک دروستبوە ڕەشەبایەکی سارد بە خێرایی ٨٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە ناوچەکەدا هەڵیکردوە.

ساڵی ٢٠٠٧یش شەپۆلیێک بە بەرزی ١٨.٢٧٥ مەتر تۆمارکراوە.

وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure