ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ له‌سه‌ر ڕێگریكردن سۆران عومه‌ر و عەلی حەمه‌ساڵح هاته‌ده‌نگ

هەواڵ / کوردستان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 670‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، ئاواره‌ حه‌مید
وته‌بێژى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافه‌كانى مرۆڤ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ڕێگریكردن له‌ په‌رله‌مانتاران سۆران عومه‌ر و عەلی حەمه‌ ساڵح بۆ چونه‌ ناو شاری هه‌ولێر له‌بازگه‌ی پردێ پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی هاتوچۆیه‌.


محەمەد گۆمه‌شینى، وته‌بێژى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافه‌كانى مرۆڤ به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "سه‌باره‌ت به‌ ڕێگریكردن له‌هه‌ردوو په‌رله‌مانتارى په‌رله‌مانى كوردستان سۆران عومه‌ر و عەلی حەمه‌ ساڵح بۆ شاری هه‌ولێر له‌بازگه‌ی پردێ پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی هاتوچۆیه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌مافه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كانی مرۆڤه‌كان و له‌جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ هاتووه‌ كه‌ مرۆڤه‌كان ئازادن له‌ هاتوچۆ و ده‌ستنیشان كردنی شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان.

وته‌بێژى ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانى مرۆڤ وێڕای ئه‌وه‌ی نیگه‌رانی ده‌رده‌بڕی به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "پێویسته‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مان ڕێزی لێ بگیرێت كه‌ نوێنه‌ری خه‌ڵكه‌و وه‌ خاوه‌نی پارێز به‌ندی یاساییه‌ و ناكرێت به‌و شێوه‌ ڕێگرێ لێ بكرێت".

گۆمه‌شینى له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانیدا رونیكرده‌وه‌ "ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتاران و هه‌ر هاوڵاتیه‌كی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر هۆكارێك هه‌یه‌ بۆ وه‌رگرتنی ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان ئه‌وه‌ پێویسته‌ له‌ڕێگه‌ی دادگاوه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و ڕێز له‌یاسا سه‌روه‌ری بگیرێت".

 

شه‌وی رابردوو په‌رله‌مانتاران سۆران عومه‌ر ئه‌ندامى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان و عه‌لى حه‌مه‌ ساڵح په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى گۆڕان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ شارى هه‌ولێر له‌ بازگه‌ى پردێ له‌لایه‌ن ئاسایشى بازگه‌وه‌ رێگرى كرا كه‌ بچنه‌ شارى هه‌ولێر.


  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە