ئەمریكا: پێویستە پەیەدە بەشداری گفتوگۆكانی ئەستانە بێت

هەواڵ / جیهان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 771‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بەشداری كورد لە گفتوگۆكانی ئاشتی سوریا لە ئاستانە بە پێویست دەزانێت و رایدەگەیەنێت گفتوگۆی ئاشتی هەمەلایەنە بابەتێكە سەرجەم خەڵك و گروپەكانی ئەو وڵاتە لەخۆدەگرێت بە كوردەكانیشەوە.
 

مارك تۆنەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنگرەی رۆژنامەوانیی رۆژانەیدا، وەڵامی پرسیارێكی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵدا سەبارەت بەقۆناغی گواستنەوەی سیاسی لە سووریا وتی" كۆشكی سپی بەشداریی نوێنەری هێزەكانی یەكێتی دیموكراتیكی كوردی سووریا پەیەدە لە گفتوگۆی ئاستی سووریا لە شاری ئاستانە بە گرنگ دەزانێت".

وتیشی"ئاشتی هەمەلایەنی سووریا بابەتێكە كە سەرجەم خەڵك و گرووپەكانی ئەو وڵاتە لە خۆدەگرێت و كوردەكانی سووریاش بەشێكن لەم لایەن و گرووپانە".

تۆنەر وتیشی "پەیەدە گرووپێكە لە مەیدانەكەدا بەشداریی هەیەو لە هەوڵەكانی چارەسەری سیاسی درێژخایەن بۆ سووریا، پێویستە دەنگیان ببیسترێت".

 

بڕیارە رۆژی 23ی ئەم مانگە گفتوگۆی ئاشتی سووریا لە شاری "ئاستانە"ی پایتەختی كازاخستان بەڕێوەبچێت.


  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە