تاران و بەغدا پەیوەندییەكانیان لەبواری نەوت پەرەپێدەدەن

هەواڵ / ئابوری :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 52‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ
جێگری وەزیری نەوتی ئێران ئاشكرایكرد بەغدا و تاران رێكەوتنی نوێ‌ لەبواری نەوتدا واژۆكرد بۆ فراوانكردنی كێگەی نەوتی "نفت خانە" و "سندباد"  و چەند بوارێكی دیكەش.

 
ئەمیر حەسەن زەمانی نیا، جێگری وەزیری نەوتی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە (11)ی كانوونی دووەم رایگەیاند" لەسەردانەكەی ئەم دواییەی بۆ عێراق، نوێنەری هەردوو كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی و كۆمپانیای غازی نشتیمانی و كۆمپانیای گواستنەوەی نەوتی ئێرانی لەگەڵدا بووە و رێكەوتنێكیان لەگەڵ عێراق واژۆكرد بۆ پەرەپێدانی كێڵگەی نەوتی مەیدانی پەرویز "نەفت خانە"و خورەمشهر "سندباد".

راشیگەیاند" لەگەڵ لایەنی عێراق رێكەوتنێكی دیكەشیان واژۆكرد لە بواری پیشەسازیی نەوت و دروستكردنی پێداویستی كەرتی نەوت و هەناردەی غاز و نۆژەنكردنەوەی پاڵاوتگەكانی عێراق".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد ئێران ئامادەیە غاز هەناردەی عێراق بكات .     


  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure