فاروق مەلا مستەفا: لە ئیدارەی وڵاتدا خەلەلی گەورە هەیە

هەواڵ / ڕاپۆرت :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 1875‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
فاروق مەلا مستەفا، سەرۆكی گروپی كۆمپانیاكانی فاروق رایدەگەیەنێت ئەوەی خۆی نەیڵێت درۆیە و هیچ شتێكی شاراوەی نییە و ناشیبێت و ئاماژە بەوەشدەكات كە  ئیدارەی وڵاتدا خەلەلی گەورە هەیە.


فاروق مەلا مستەفا، سەرۆكی گروپی كۆمپانیاكانی فاروق لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی ئاسمانی روداو كە ئەمشەو چوارشممە بڵاوكرایەوە رایگەیاند"هیچ شتێكی شاراوەم نییە".

  سەرۆكی گروپی كۆمپانیاكانی فاروق وتیشی"لە ئیدارەی وڵاتدا خەلەلی گەورە هەیە و هێشتا بڕوام بە سۆشیالیزم ماوە بۆ بەرێوەبردن".

  وتیشی"داواكارم لە سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی هەرێم كە بە گورجتر و ورد تر لەم قەیرانە داراییەی ئێستای هەرێمی كوردستان بكۆڵنەوە و بگەنە سەرچاوەی  قەیرانەكەو ئەم قەیرانە ئێستا هەیە هی نەوت نییە بەڵكو پەیوەندی بەقەیرانی داراییەوە هەیە لە سەردەمی دوو حكومەتیەوە".
 
لەبەشێكی تری ئەو دیدارەدا فاروق مەلا مستەفا رایگەیاند" ئەوەی خۆم نەیڵێم درۆیە و هەموو شتێكم ئاشكرایە و بەشداریم لە كۆمەكەكاندا كردووەو هاوكاریی هەموو بەرەكانی شەڕم كردووەو بەئەركی خۆشمی دەزانم".

سەرۆكی گروپی كۆمپانیاكانی فاروق ئاماژەی بەوەشدا كە ژمارەیەك كۆمپانیا هەن كە لەرێگەی حزبەكانەوە دەوڵەمەند بوون و ئەو تۆمەتانەشی رەتكردەوە كە باس لەوە دەكەن كۆمپانیای ئاسیاسێڵ یەكێتی نیشتیمانی كوردستانی لە پشتەوەیەو وتیشی"یەكێتی پشكی لەو كۆمپانیایەدا هەیە و هەر كەس بە پێچەوانەوەی ئەوەوە دەڵێت زانیاریم لایە با ئاشكرای بكات".

 لەبەشێكی تری ئەو دیدارەدا فاروق مەلا مستەفا ئاشكرایكرد كە پێشتر پێشنیاری ئەوەی كردووە هەردوو كۆمپانیای ئاسیاسێل و كۆڕەك تیلیكۆم بكرێنە یەك كۆمپانیاو ئاماژەی بەوەشدا كە لە زیادكردنی ئاشكرای ساڵی 2007 دا بۆ كۆمپانیاكانی پەیوەندی كۆڕەك تیلیكۆم زیانی بە هەرێم گەیاند لە رێگەی بەرزكردنەوەی زیادكردنەكەوەو پێشنیاری ئەوەشی كرد كە گروپی كۆمپانیاكانی فاروق و كۆمپانیای كارگروپ ببنە یەك و ئەوەشی بە سود بە هەرێمی كوردستان لەقەڵەمدا.

 فاروق مەلا مستەفا وتشی" ئاسیاسێل رۆڵی زۆری هەبووە بۆ من و بۆ هەرێم و شەفافانە مامەڵەی كردووە"

پێشنیاریشی كرد كە رۆحی ئیحتیكاری لە نێو كۆمپانیاكاندا نەمیێنێت.

 سەبارەت بە پرسی نەوتیش فاروق مەلا مستەفا داوایكرد ئەو كەرتە لە هەرێمی كوردستان شەفاف بكرێت و مانگانە هەژمارەكانی فرۆشتنی نەوت و پارەكەی ئاشكرا بكرێت وەك چۆن وەزارەتی نەوتی عێراق مانگانە ئەو هەنگاوە دەنێت.

 سەبارەت بەو تۆمەتانەش كە بۆی هەڵدەبەسترێت بەوەی بازرگانی نەوتی لەگەڵ داعش ئەنجامداوە، وتی"ئەوە پرۆپاگەندەن و ئەوانەی ئەو قسانە دەكەن خۆیان شەریكی داعش بوون و نەوتیان لە داعش كڕیوە" 




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure