حەشدی شەعبی جێگەی ئەبوبەكر بەغدادی ئاشكرا دەكات

هەواڵ / عێراق :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 14913‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بەغدا
وتەبێژی حەشدی شەعبی عێراقی ئاشكرایكرد كە ئەبوبەكر بەغدادی سەكردەی گروپی داعش  لەنێوان  ناوچەكانی بەعاج و قەیرەوانی سنوری شاری موسڵدا خۆی حەشارداوە، بەم نزیكانە هیزە عێراقییەكان دەیكوژن.

 
ئەحمەد ئەسەدی وتەبێژی حەشدی شەعبی عێراقی، لە گفتوگۆیەدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ئێرانی (ئێرنا) ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاشكرایكرد كە هێزە ئەمنییەكانی عێراق و حەشدی شەعبی بەم نزیكانە، ئەبوبەكر بەغدادی سەركردەی داعش دەكوژن.

وتیشی"بەپێی ئەو زانیارییانەی پێمان گەیشتووە، بەغدادی لەناوچەی نێوان بەعاج و قەیرەوان لەسەر سنوری نێوان عێراق‌و سوریادا خۆی حەشارداوە".

ئەسەدی وتیشی" كێبركێ هەیە لەنێوان عێراقییەكان و ئەمریكییەكاندا هەیە، بۆ دەستنیشانكردنی وردی شوێنی بەغدادی، هێزە عێراقییەكان هەماهەنگییەكی باش دەكەن، بۆ كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر شوێن و جووڵەی بەغدادی و دەستگیركردنی".


  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure