دۆناڵد ترەمپ: ئەمریكا بەهێز دەكەینەوە

هەواڵ / جیهان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 750‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی تازە هەڵبژێردراوی ئەمریكا یەكەمین كۆنفرانسی رۆژنامەوانی فراوانی خۆی لە دوای هەڵبژاردنییەوە ئەنجامدا.

 
 دۆناڵد ترەمپ بەڵێنیدا كە ئەمریكا دووبارە بەهێز بكەنەوەو بەتایبەت لەبواری تەندروستیدا بەڵێنی چارەسەری نەخۆشیەكانیدا بەتایبەت نەخۆشی شێرپەنجە".


 لەبەشێكی تری ئەو كۆنگرە رۆژنامەوانییەدا كە لە ویلایەتی شیكاگۆ ئەنجامیدا دۆناڵد ترەمپ وتی"دووبارە ئەمریكا بەهێزە دەكەینەوە".


ترەمپ لەبارەی هێرشی ئەلەكترۆنی بۆ سەر ئیمەیڵی ئەنجومەنی دیموكراتەكان لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا ترەمپ وتی"دەكرێت ئەو هێرشانە لەلایەن هەر وڵاتێك لەسەر گۆی زەوی ئەنجامدرابێت‌و ناكرێت ئێمە وڵاتێك یان شوێنێك تۆمەتبار بكەین و پێویست بوو هیلاری كلنتۆن بەباشی ئاگاداری خۆی بووایە و فایەر ۆڵێكی باشی دابنایە هاوشێوەی من بۆ ئەوەی ئەم شتەی بەسەردا نەیەت".
 

لە وەڵامی پرسیارێكدا كە هەندێك كەس بەبوونی پەیوەندی لەگەڵ رووسیادا تۆمەتباری دەكەن ترەمپ ڕەتی كردەوەو وتی" ئەو كەسانە نەیاری منن و نەخۆشن"


.لەبارەی چۆنێتی بازرگانیكردنی لەماوەی سەرۆكایەتیەكەیدا ترەمپ ووتی ئەو كارە ڕادەستی دوو كوڕەكەم دەكەم و ئەوان دەتوانن زۆرباشتر لە من كارەكان بەڕێوە ببەن و هەرگیز سەرۆكایەتی بۆ بەرژوەندی خۆم بەكارناهێنم".


 ئاشكراشیكرد كە دوو ڕۆژ لەمەوبەر پێش دوو ملیار دۆلارم پێشكەش كرا لەلایەن ئیماراتەوە بۆ ئەوەی ژمارەیەك پرۆژە لە دوبەی بكەم، بەڵام ڕەتم كردەوەو نامەوێت سوود لە پێگەو دەسەڵاتی خۆم وەرگرم چونكە من خاوەن كەسایەتی خۆمم".
وەرگێڕانی: شاد ئازاد


  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە