سبەینێ‌ ئێران یەكەم فڕۆكەی ئێرباسی رادەست دەكرێت

هەواڵ / ئابوری :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 44‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە (11)ی كانوونی دووەم،  ئاشكرایكرد سبەینێ‌ یەكەم  فرۆكەی ئێرباسی بەدەست دەگات و ئێران ئەو روداوە بە رۆژێكی پرشنگدار لە پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی خۆرئاوا وەسف دەكات. 


ئاژانسی هەواڵی میهر  بڵاویكردۆتەوە فەرهاد بارفاریش، سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی ئێران، داوای لە سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی "ئێرباس" كردوە بە فڕۆكەیەكی نوێی "ئێرباس" كە بە لۆگۆی كۆمپانیاكە داپۆشراوە سەردانی تاران بكات.

ئەو فڕۆكە نوێیە (189) كورسی لە خۆدەگرێت و یەكێكە لەو (100) فڕۆكەیەی دوای هەڵگرتنی گەمارۆكان و بەگوێرەی رێكەوتنێك كە ساڵی 2015 لەگەڵ "airbus" واژۆی كرد و بریتیە لە 56 فرۆكەی ئیرباس لە جۆری (A320) و (38) فڕۆكە لە جۆری (A330) و (16) فڕۆكەش لە جۆری (XWBA35).

جگەلەو گرێبەستەی لەگەڵ "ئێرباس" بڕیارە ئێران بۆ نۆژەنكردنەوەی هێڵی ئاسمانی ئێران (80) فرۆكەی "بۆینگ" بكڕێت.  


  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure