ڤیدیۆ: بۆیاخكردنی پێڵاو بۆ كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ نەخۆشخانەی هیوا

هەواڵ / ڤیدیۆ :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 2006‌ جار بینراوە

تاگ :: ڤیدیۆ

دواڕۆژ، عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی كۆكردنەوەی هاوكاری مادی بۆ توشبوانی نەخۆشانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا، ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی كانونی دووەم لەناوبازاڕی قەزای سەیدسادق گەنجان و بەرپرسانی ئیداری قەزاك بە كاری بۆیاخكردنی پێڵاوی هاوڵاتیان هەڵمەتێكیان بۆ كۆكردنەوەی هاوكاری ماددی بۆ توشبوانی نەخۆشانی شێرپەنجە دەستپێكرد.
 

هەڵمەت فەتاح، سەر پەرشتیاری هەڵمەتەكە بە دواڕۆژی ڕاگەیاند"بەمەبەستی كۆكردنەوەی هاوكاریی ماددی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە و دروستكردنی گیانی هاوكاریی و هەماهەنگی بۆ بەدەمەوەچونی نەخۆشانی شێرپەنجە ئەمڕۆ وەك گەنجانی سەیدسادق بە باشمان زانی لەڕێگەی بۆیاخكردنی پێڵاوی هاوڵاتیانەوە دەستبكەین بە كۆكردنەوەی هاوكاریی ماددی".

 وتیشی"بەپرسانی ئیداریی قەزاكە هاوكارێكی باشمان بوون تەنانەت خودی قایمقامیش بۆیاخی پێڵاوی هاوڵاتیانی كردووە‌و لەدوای كۆتایی هاتن بە هەڵمەتەكە بە پێكهێنانی لیژنەیەك بڕی داهاتەكە ئاشكرا دەكەین و هەر ئەولیژنەیەش بڕی هاوكارییەكان دەگەیەنینە نەخۆشخانەی هیوا".


  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure