وەزارەتی دەرەوەی روسیا: خودا بە 7 رۆژ جیهانی بنیات نا، ئۆباما بە 9 رۆژ تێكیدەدات

هەواڵ / جیهان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 2678‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند "ئەو چەند رۆژەی لە ژیانی ئۆباما ماوە وەك سەرۆكی ئەمریكا، جیهانی پێ وێران دەكات، دەشڵێت " خودا بە 7 رۆژ جیهانی بنیات نا، ئۆباما بە 9 رۆژ تێكیدەدات".


ماریا زاخارۆفا بەتوندی رەخنەی لەو سیاسەتانەی ئۆباما گرت لەدوایین ساتەكانی ژیانی سیاسیدا وەك سەرۆكی ئەمریكا پیادەی دەكات و دەڵێت "جیهانی پێ وێران دەكات".


زاخارۆفا لەپەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نووسیوێتی "رۆژانە هەواڵەكانی ئەمریكا دەخوێنمەوە، دەبینم ئەمریكا سزای زیاتر بەسەر روسیادا دەسەپێنێت و موشەكی بكوژ دەداتە ئۆپۆزسیۆنی سوریا، كە ئەوەش هەنگاوی زەرەرمەندن و دەبێت رێگەیان لێ بگیرێت".

زاخارۆف ئەوەشی نووسیوە، خودا بە 7 رۆژ هەموو گەردوونی دروستكردووە، بەڵام ئەمریكا 2 رۆژی زیاتری پێویستە بۆ ئەوەی وێرانی بكات و نەیهێڵێت.


  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure