بەدبەختترین پیاوانی جەنگی دووەمى جیهانیی کە چوار جار بەدیل گیراون

هەواڵ / جیهان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 68‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
چەند زانیارییەک هەن لە بارەی جەنگی دووەمی جیهانی کە تائێستا لە هیچ کتێب و فیلمێکدا ئاماژەیان پێنەکراوە، یەکێک لەو زانیارییانەش لەبارەی سەربازانی کۆریاوەیە و یەکەمین ئەو سەربازانەی کە لەلایەن هاوپەیمانانەوە بەدیل گیران، سەربازە کۆرییەکان بوون.

لە بناغەدا ئەو سەربازانە لەلایەن ژاپۆنەوە بەدیل گیرابون و بەناچاری بۆ ژاپۆن شەڕیان پێدەکرا تا ئەو کاتەی لەلایەن روسیاوە بەدیل گیران و بەناچاری لەناو سوپای روسیادا دژی ئەڵمانەکان شەڕیان پێدەکرا.

بەدبەختیی کۆرییەکان درێژەی کێشا کاتێک بەدیلی کەوتنە دەست ئەڵمانەکان و ناچار کران بۆ ئەڵمانیا بجەنگن تا ئەو کاتەی بەدیلی کەوتنە دەست ئەمریکییەکان .

یانگ کینگیۆنگ کە لە وێنەکەدا دەردەکەوێت، تەنیا یەکێکە لەو سەربازە کۆرییانەی کە سەرەتا خرانە زیندانی بریتانییەکانەوە و دواتر رەوانەی کامپێک لە ئەمریکا کران.

یانگ دوای بەسەربردنی سزاکەی لە ویلایەتی ئیلینۆی نیشتەجێ بوو تا ساڵی ١٩٩٢ لەوێ کۆچی دوایی کرد.


وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد


  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure