سبەی به‌رپرسه‌ ئه‌منییه‌كانی به‌غدا بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كرێن

هەواڵ / عێراق :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 53‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا
بۆ تاووتوێكردنی بارودۆخی ئه‌منی به‌غدای پایته‌خت، لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ په‌رله‌مانی عێراق، سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌، بانگهێشتی به‌رپرسانی ئه‌منی به‌غدا ده‌كات و رۆژی شه‌ممه‌ سه‌ردانی حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌كه‌ن.


ئه‌سكه‌نده‌ر وتوت ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌دواڕۆژی راگه‌یاند، لیژنه‌ی ئاسایس و به‌رگری په‌رله‌مان سبه‌ی بانگهێشتی هه‌ریه‌ك له‌ فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی به‌غدا و فه‌رمانده‌ی پۆلیسی به‌غدا ده‌كات.

وتوت وتیشی"ئه‌و بانگهێشتكردنه‌ بۆ وه‌ستانه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌موكوڕییه‌ ئه‌منییانه‌ی به‌غدای پایته‌خت و تاووتوێكردنی بارودۆخی خراپی ئه‌منی ئەو شارە.

ئه‌سكه‌نده‌ر وتوت، ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، رۆژی شه‌ممه‌ی ئاینده‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی عێراق، بۆ هه‌مانی مه‌به‌ستی پرسی ئه‌منی به‌غدا، سه‌ردانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات.


  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure