لەبارەی دامەزراندنی كارمەندانەوە، كۆمسیۆن رونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 1589‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی
بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە هەولێر، رایدەگەیەنێت، ماوەیەكە فۆڕمێكی دامەزراندن بەناوی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بۆ دامەزراندنی كاتی بڵاوكراوتەوە، بەڵام ئەو فۆڕمە هی ئێستا نییە، چونكە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان جگە لە نوێكردنەوەی گرێبەستی كارمەندان، هیچ دامەزراندنێكی نوێی نییە.

زانا گەردی، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە هەولێر، بە دواڕۆژی راگەیاند "حكومەتی عێراقی هیچ كەسێك بۆ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان دانامەزرێنێت، بەڵكو تەنیا گریبَەستی كارمەندانی بایۆمەتری نوێدەكاتەوە كە پێشتر بۆ ماوەیەكی كاتی راگیرابوو".

دەشڵێت "حكومەتی عێراق بەهۆی قەیرانی دارایی ئامادە نییە دامەزراندنی كاتی یان هەمیشەیی بۆ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بكات".

زانا گەردی، ئاماژە بەوەشدەكات "حكومەتی عێراق دوای پێدانی میزانییە بە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، گرێبەستی سەرجەم ئەو كارمەندانەی بایۆمەتری نوێدەكاتەوە كە پێشتر راگیرابوون، بۆئەوەی لە كاركردن بەردەوام بن".

لەبارەی ئەو فۆڕمەی بڵاوكراوتەوە بۆ دامەزراندن، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت "ئەو فۆڕمە كۆنەو پێویست نییە هیچ كەسێك پڕی بكاتەوە، چونكە دامەزراندن نییە و ئەوەش بە هەڵە لە چەند دەزگایەكی میدیا و سۆشیاڵ میدیا بڵاوبۆتەوە".


  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure