هەڵۆكانی ئازادیی كوردستان هەڕەشەی زیاتر دەكەن

هەواڵ / ڕاپۆرت :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 734‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
لێدوانی بەرپرسێكی باڵای پەكەكە كە دەڵێت بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەكە ئامادەن لە شەنگال بكشێنەوە، هەورەها پەرەپێدانی چالاكیەكانی رێكخراوێكی نێودەوڵەتی لە باشوری كوردستان و بانگهێشتنەكردنی لایەنە كوردیەكانی خۆرئاوای كوردستان بۆ دانوستانەكانی ئاستانە و هەڕەشەكانی تاك لە توركیا، بەشێكی ئەو هەواڵانەن كە میدیای بیانی بایەخیان پێداوە و لەسەری وەستاون. 


سپوتنیك: په‌كه‌كه‌ بۆ پاراستنی سه‌قامگیری، له‌ شەنگال ده‌كشێته‌وه‌ 


جێگری هاوسه‌رۆكی كۆما جڤاتی كوردستان په‌یمانده‌دات هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان‌ له‌ ناوچه‌ی شەنگال بكشێنێته‌وه‌ و  ده‌ڵێت:"به‌رده‌وامده‌بین له‌ دانوستانه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان". 
له‌ میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی سپوتنیك، محما خه‌لیل قائیمقامی شەنگال دەڵێت:" مورات قه‌ره‌یلان، هاوسه‌رۆكی كۆما جڤاتی كوردستانی سه‌ر به‌ پارتی كرێكارانی كوردستان‌، ڕایگه‌یاندووه‌ ‌ په‌كه‌كه‌ و پارتی دیموكراتی كودستان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر دانوستانه‌كانیان و ئاماده‌یشن لە پێناو پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كەدا‌، شەنگال چۆڵ بكه‌ن". 
پێشتریش، قەرەیلان باسی له‌ گرنگیی یه‌كگرتوویی كورد كردووە و جه‌ختی له‌وه‌ كردبووه‌وه‌ كه‌ "له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستانه‌ یه‌كگرتوویی هێزەكان دروستبكرێت  بێ بەفیڕۆدانی خوێنی شه‌هیده‌كان".
سه‌ركرده‌كه‌ی په‌كه‌كه‌ ئه‌وه‌شی وتووه‌ كە پارته‌كه‌یان به‌رده‌وامه‌ له‌ دانوستان له‌گه‌ڵ پارتی و ئاماده‌شن له‌ كۆتایی دانوستانه‌كاندا له‌ شەنگال بكشێنه‌وه‌. 



خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی: چالاكییه‌كانمان له‌ هه‌رێمی كوردستان په‌ره‌پێده‌دەین

پیته‌ر ماوریر سه‌رۆكی لیژنه‌ی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، به‌هۆی ئەو بارودۆخه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه،‌ چالاكییه‌كانیان په‌ره‌پێده‌ده‌ن.
ماوریر له‌ كۆنگریه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند، چاویان به‌ چه‌ند به‌رپرسێكی هه‌رێمی كوردستان كه‌تووه‌ و سه‌ردانی چه‌ند كه‌مپێكی ئاواره‌كانیشیان كردووه‌، باسی ئه‌وه‌یان كردووه‌ بارودۆخی ئه‌و كەسانه‌ی به‌هۆی شه‌ڕی موسڵه‌وه‌ ئاواره‌بوون پێویستیان به‌ هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌، به‌تایبەت ئه‌و ژماره‌ ئاواره‌ زۆره‌ی له‌ سنوری هه‌ولێردان.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاسانكارییان بۆ ده‌كات بۆئه‌وه‌ی هاوكارییه‌كاینان بگه‌یه‌نن به‌ په‌نابه‌ری سوری و ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ ئاواره‌یەی‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندان.

رۆیتەرز: گروپە كوردەكانی سوریا بانگهێشتی گفتوگۆكان نەكراون

 بەرپرسێكی پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) ڕایگەیاند، هێزە كوردییەكانی سوریا، یەپەگە و باڵە سیاسییەكەی پەیەدە، بانگهێشتناكرێن بۆ گفتوگۆكانی ئاشتی كە بڕیارە لە كازاخستان ئەنجامبدرێن.
ئاژانسی رۆینەرز دەڵێت:"حكومەتی سوریا و هێزە شۆڕشگێڕەكان لە 31ی كانونی یەكەمەوە ئاگربەستیان راگەیاندووە، ئەمەش یەكەم هەنگاوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و گفتوگۆكردن  كە هێشتا كاتەكەی و ئەو لایەنانەی بەشداریی تێدا دەكەن دیاری نەكراون".
خالید عیسا، ئەندامێكی پەیەدە بە رۆیتەرز-ی ڕاگەیاند"ئێمە بە دڵنیاییەوە بانگهێشت نەكراوین، واپێدەچێت كە چەند ڤیتۆیەك هەبێت، نە پەیەدە و نە هێزە چەكدارەكانمان بەشدار نابن لە كۆبوونەوەكاندا".


نیویۆرک تایمز؛ تاک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ئیزمیری لە ئەستۆگرت

 هەڵۆکانی ئازادی کوردستان (تاک)، لە بەیاننامەیەکدا بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو هێرشە خۆکوژییە گرتەئەستۆ کە کرایە سەر پۆلیسی شاری ئیزمیر لە تورکیا و بەهۆیەوە پۆلیسێک و فەرمانبەرێکی دادگا کوژران.
تاک، ئاماژەی بۆئەوە کردوە لەو هێرشەدا کە ٥ی ئەم مانگە ئەنجامدرا، دوو ئەندامی (تیمی تۆڵە)یان گیانی لەدەستداوە.
ئاژانسی هەواڵی فورات ئاماژەی بە بەیاننامەیەکی هەڵۆکانی ئازادی کوردستان داوە کە تیایدا ناوی کوژراوەکان بە (هەڤاڵ) هێندراوە و ناویان مستەفا چۆبان، تەمەن ٢٩ ساڵ و ئەنەس یڵدرم، تەمەن ٢٥ ساڵ بووە.
تاک هەڕەشەی تۆڵەی زیاتری کردووە لە تورکە (فاشیستەکان) لەبەرامبەر ئەو شەڕانەی دژی گەریلا کوردەکان بەرپایان کردوە.





  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە