هاتووچۆی هەولێر: لەئێستادا نازانرێت داهاتی كامێراكان چەندە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 1177‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی
وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، بەهۆی تەواونەبوونی وردەكاریی و جیاكاریی لە داهاتی كامێراكانی هاتووچۆ لە بانكێكی حكومییەوە، نەمانتوانیوە داهاتی ساڵی 2016ی كامێراكانی هاتووچۆی هەولێر بڵاوبكەینەوە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە دواڕۆژی راگەیاند "لە ساڵی 2016، جگە لە زیادبوونی نزیكەی دوو هێندەی رووداوەكانی مردن و بریندار بوون، بەهۆی رووداوەكانی هاتووچۆ، نزیكەی 131 هەزار حاڵەتی سەرپێچی لەرێگەی كامێراكانی چاودێریی لەناوەو دەرەوەی شار تۆماركراون".

وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر، بە دواڕۆژی راگەیاند "حاڵەتەكانی تۆماركردنی سەرپێچی لەخێرایی 60 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەستپێدەكات تاكو 150 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، هاوكات وەرگرتنی بڕی سزای سەرپێچی تیژڕۆیی لە 70 هەزار دینارەوە دەستپَدەكات  بۆ 150 هەزار دینار و ئەوەش بەپێی شەقام لە ناوەوەو دەرەوەی شار گۆڕانكاریی بەسەردا دێت".

وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر، ئەوە بۆ دواڕۆژ پشت راستدەكاتەوە، دەڵێت "بۆ تۆماركردنی سزاكان و سەرپێچی تیژڕۆیی شۆفێران لەناوەوەو دەرەوەی شار، چەند جۆرێك لە شەقام هەن هەیە تیژڕۆیی لە 60 دیاریكراوە هەیە لە 80 دیاریكراوە، لەوانە بڕی پارەكە لە 70 هەزار دینارەوە دەستپێدەكات تاكو 100 هەزار دینار دیاریدەكرێـت، هەرچەند ئاستی تیژڕۆیی شۆفێرەكە زیاتر بێت ئەوا بڕی پارەكەش زیاتر دەبێت".

لەبارەی هۆكاری ئاشكرانەكردنی داهاتی كامێراكانی هاتووچۆ لە پارێزگای هەولێر، وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر، وتی "ئێمە كێشەیەكمان لەگەڵ بانكێكی حكومی هەیە، لەئێستادا نازانرێت داهاتی كامێراكان چەندە، چونكە بانكەكە دەڵێت تاكو وربینی و جیاكردنەوە بۆ داهاتەكە نەكەین ناتوانین ئاشكرای بكەین".


  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure