عه‌بادی بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كرێت

هەواڵ / عێراق :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 58‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا
سه‌رۆكی فراكسیۆنی ده‌عوه‌ و رێكخستنه‌كانی عێراق، ئاشكرایده‌كات، په‌رله‌مان جەخت دەکاتەوە له‌سه‌ر بانگهێشتكردنی حه‌یدەر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ په‌رله‌مان، سه‌باره‌ بەپرسی وه‌زاره‌ته‌ چۆڵه‌كان و دۆسییه‌ی ئه‌منی و تۆمه‌تی تێوه‌گلانی هه‌ندێك به‌رپرسی سیاسی له‌ ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غدا.

عه‌لی بدێری سه‌رۆكی فراكسیۆنی ده‌عوه‌ و رێكخستنه‌كانی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌دواڕۆژی راگه‌یاند، له‌ناو په‌رله‌ماندا داخوازیی هه‌یه‌ بۆ بانگهێشتكردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ په‌رله‌مان، بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی گرنگ، ئه‌و بانگهێشته‌ش له‌ هه‌فته‌ی داهاتووداده‌بێت.

بدێری وتیشی "ته‌وه‌ره‌كان جه‌ختده‌كاتەسه‌ر هۆكاری دواكه‌وتنی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی دانانی ئه‌و وه‌زیرانه‌ی كه‌ تائێستا وه‌زاره‌ته‌كانیان وه‌زیریان نییه‌، واته‌ پۆسته‌ وه‌زارییه‌ چۆڵه‌كان، به‌تایبه‌ت پۆسته‌ ئه‌منییه‌كان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش گفتوگۆی بارودۆخی ئه‌منی و هه‌ڵكشانی رێژه‌ی ته‌قینه‌وه‌كان له‌ به‌غدای پایته‌خت له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا".

وتیشی "ده‌نگۆی ئه‌وه‌‌ش هه‌یه‌ كه‌ هه‌ندێك به‌رپرس و سه‌ركرده‌ی سیاسی له‌و ته‌قینه‌وانه‌دا تێوه‌گلابن، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌م باس و خواسانە بخه‌ینه‌به‌ر دیدی عه‌بادی، له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌لای ئه‌و ده‌ست ده‌كه‌وتون له‌و باره‌یەوە"‌.


  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure