شڤان پەروەر لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە قەرەبو دەکرێتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 908‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
دادگای دەستوری تورکیا بڕیاریدا بە قەرەبوکردنەوەی هونەرمەندی کورد شڤان پەروەر لەبەرامبەر پێشێلکردنی مافی دادگاییکردن لەماوەی گونجاودا لە بارەی ئەو داوایەی تۆماری کردبوو.


شڤان پەروەر ساڵی ١٩٩٢ ئەلبومێکی بەناوی (زەمبیلفرۆش) دەرکرد و یەکێک لە گۆرانیەکانیشی (بەزنا زراژ) بوو کە دواتر بەبێ مۆڵەت لەلایەن گۆرانیبێژی تورک (گولەر ئشک)ەوە گۆرانییەکە وتراوەتەوە و ناوەکەشی گۆڕیوە بۆ (نارم)، لەسەر ئەوەش پەروەر ساڵی ٢٠٠٢ داوایەکی تۆمارکرد.

لەبەرئەوەی لە ماوەی گونجاودا داواکە یەکلایی نەکرایەوە، بۆیە شڤان پەروەر لەڕێگەی پارێزەرەکەیەوە داوایەکی خستە بەردەم دادگای دەستوری تورکیا.

ئەو دادگا باڵایەی تورکیا بڕیاریدا بەوەی بەستە و موزیکی گۆرانییەکە دەگەڕێتەوە بۆ شڤان پەروەر و بەبێ مۆڵەت گۆرانییەکە وتراوەتەوە و پێویستە دەوڵەت ١٤ هەزار لیرەی تورکی وەک قەرەبوی مەعنەوی بداتەوە بە شڤان پەروەر.

وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد 


  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە