نیویۆرک تایمز؛ تاک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ئیزمیری لە ئەستۆگرت

هەواڵ / جیهان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 45‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
هەڵۆکانی ئازادی کوردستان (تاک) لە بەیاننامەیەکدا بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو هێرشە خۆکوژییە گرتە ئەستۆ کە کرایە سەر پۆلیسی شاری ئیزمیر لە تورکیا و بەهۆیەوە پۆلیسێک و فەرمانبەرێکی دادگا کوژران.

تاک ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە لەو هێرشەدا کە ٥ی ئەم مانگە ئەنجامدرا، دوو ئەندامی (تیمی تۆڵە)یان گیانیان لەدەست داوە.

لەو بارەیەوە ئاژانسی هەواڵی فورات ئاماژەی بە بەیاننامەیەکی هەڵۆکانی ئازادی کوردستان داوە کە تیایدا ناوی کوژراوەکان بە (هەڤاڵ) هێندراوە و ناویان مستەفا چۆبان، تەمەن ٢٩ ساڵ و ئەنەس یڵدرم، تەمەن ٢٥ ساڵ بووە.

تاک هەڕەشەی تۆڵەی زیاتری کردۆتەوە لە تورکە (فاشیستەکان) لەبەرامبەر ئەو شەڕانەی دژی گەریلا کوردەکان بەرپایان کردووە.

وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد    


  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure