بەهای لیرەی توركی بەرامبەر دۆلار و و یورۆ ڕوو لەدابەزینە

هەواڵ / ئابوری :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 1682‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ، ئارام سەعید
بەهای لیرەی توركی بەرامبەر دۆلار و یورۆ ڕووی لەدابەزینە، پسپۆڕێكی بازاڕی دراویش ئاماژە بەوەدەكات هۆكاری دابەزینی بەهای لیرەی توركی پەیوەندی بەسیاسەتی بانكی توركی و ئاڵۆزییەكانی ناوخۆی توركیاوە هەیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ی کانوونی دووەمی 2017 بەهای دۆلار و یورۆ بەرامبەر لیرەی توركی بەرزترین ئاستیان تۆماركرد و بەهای لیرەی توركی بەرامبەر یەك دۆلاری ئەمریكی گەیشتە 3.82 لیرە، بەهەمان شێوە لیرەی توركی بەرامبەر یەك یورۆ گەیشتە 4.05 بەوشێوەیەش بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەبەرامبەر لیرەدا بەراورد بەكۆتا رۆژی ساڵی 2016 گەیشتە نزیكەی 8 لەسەدا.
كاروان وەلی، پسپۆڕی لەبازاڕی دراو و خاوەن نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو بەدواڕۆژی راگەیاند، ڕووداوە ناوخۆییەكانی توركیا و شەڕی حكومەت و پەكەكە، هەروەها سیاسەتی بانكی توركیا و ململانییە نێودەوڵەتییەكانی توركیا هۆكاری دابەزینی لیرەی توركییە بەرامبەر دراوی دۆلاری ئەمریكی و یۆرۆی ئەوروپی.


  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure