كەركوك: چەند كەسێكی داواکراو دەستگیركران

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 1117‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی كانونی یەكەم، لەهەڵمەتێكی هاوبەشی هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگەدا لەسنوری ناحیەی رەشادی سەر بەپارێزگای كەركوك ژمارەیەك داواكراوو گومانلێكراو دەستگیركران.

عەمید سەرحەد قادر بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاوناحییەكانی كەركوك بەدواڕۆژ ی راگەیاند، لەهەڵمەتەكەدا 12 كەس دەستگیركران و دوای بەدواداچون بۆ ناسنامەكانیان دەركەوت 4 لەدەستگیركراوەكان بەمادەی 4ی تیرۆر لەلایەن دادگاوە داواكراون.
وتیشی"هەر لەو هەڵمەتەدا ئۆتۆمبێڵێكی بێ ساڵانامە دەستیبەسەردا گیرا كە گوماندەكرێت بۆ ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی ئامادەكرابێت".
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحییەكان ئەوەشی خستەڕو، لەو گوندو گومەڵگایانەی هەڵمەتەكەیان تێیدا ئەنجامداوەو كەوتونەتە پشتی سەنگەرەكانی پێشمەرگەوە 50 ماڵ ئاشكرابون بەبێ مۆڵەتی لایەنە ئەمنییەكانی پارێزگاكە نیشتەجێبونەو ئاگاداركرانەوە ناوچەكە بەجێبهێڵن.


  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure