"75% ئێزدییه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش رزگاركراون"

هەواڵ / کوردستان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 621‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ی هه‌ولێر
به‌رپرسی نوسینگه‌ی رزگاركردنی ژنانی ئێزیدی ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، له‌ دوای پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ توانراوه‌ زیاتر له‌ 150 ژن و منداڵی ئێزدی رزگاربكرێن.

حسێن كورو، به‌رپرسی نوسینگه‌ی رزگاركردنی ژنانی كوردی ئێزیدی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند " له‌ دوای ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ تونراوه‌ له‌ 75% كوردانی ده‌ستی داعش رزگاربكرێن پلان و ئاماده‌كاریان كردووه‌ ژماره‌یه‌كی تر له‌ كوردانی ئێزیدی له‌ نێو جه‌رگه‌ی موسڵ رزگار بكه‌ن".
به‌رپرسی نوسینگه‌ی رزگاركردنی ژنانی ئێزدی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌ پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ هه‌ن چه‌كدارانی داعش ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ رفاندوویانه‌ به‌رله‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ ده‌ستپێبكات بردراون بۆ ره‌قه‌و به‌شێكیشیان تاوه‌كو ئێستا له‌ ناو موسڵ ماون".
حسێن كورو،  ئاشكراشیكرد، له‌ دوای 3 مانگ له‌ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌كه‌ توانراوه‌ زیاتر له‌ 150 كچ و ئافره‌ت و منداڵی ئێزیدی له‌ ده‌ستی چه‌كدارانی داعش رزگاربكرێن به‌مه‌ش رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ده‌ستی داعش رزگاربوون گه‌یشتۆته‌ سه‌رووی 75%".
نابراو، باسی له‌وه‌شكرد، تاوه‌كو ئێستا زیاتر له‌ 2 هه‌زار 600 هاووڵاتی ئێزیدی له‌ ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش وه‌ك دیل مامه‌ڵه‌یان پێوه‌ده‌كرێت، پلانیان داڕشتووه‌ بۆئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ شوێنیان دیاره‌ له‌ ناو شاری موسڵ رزگاریان بكه‌ن".
له‌ 3ی ئابی ساڵی 2014 چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر قه‌زای شه‌نگال و به‌ پێی ئاماره‌ فه‌رمییه‌كان زیاتر له‌ 6 هه‌زار كوردی ئێزیدی كه‌ زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون به‌ بارمته‌ گیران.


  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە