مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی کۆدەبنەوە

هەواڵ / کوردستان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 760‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچەر عەلی
لەکاتژمێر 11:15 بەیانی ئەمڕۆ 11ی کانونی دووەمی 2017، لە ماڵی سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆبوونەوەی نیۆان هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان دەستیپێكرد.


وەفدی مەكتەبی سیاسی پارتی بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی و ئەندامێتی فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی و رۆژ نوری شاوەیس و مەحمود محەمەد و كاكەمین نەجار و ئازاد بەرواری ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پارتی بەشداری كۆبوونەوەكە دەكەن و لە یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش بەسەرۆكایەتی کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی و ئەندامێتی مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، عومەر فەتاح، ئەرسەلان بایز، شێخ جەعفەر، سەعدی پیرە، زرگار عەلی و حاكم قادر ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە كۆبوونەوەكەدا بەشدار دەبن".

سەعدی پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەدواڕۆژی راگەیاند "لەگەڵ مەكتەبی سیاسی پارتی كۆدەبینەوە و باسی كێشەكان و چۆنیەتی گەیشتن بە رێگەچارەی كێشەكان دەكەن".

وتیشی "پێشتر لە كۆبوونەوەی رابردوو زەمینەسازی باشكراوە بۆ ئەوەی لە كۆبونەوەی ئەمجارەدا بڕیاری دڵخۆشكەر بدەینە خەڵكی هەرێمی كوردستان".


  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە