"گەریلا شەنگال جێبهێڵێت كۆمەڵكوژی ئێزدییەكان دووبارە دەبێتەوە"

هەواڵ / کوردستان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 1058‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حەمەد رابی 
وتەبێژی ئەنجوومەنی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ئاماژە بەوەدەكات كە پێویستە لە هەموو بارێكدا ڕای خەڵكی شەنگال بەهەند وەربگیرێت و پێویستە خۆشیان ئیدارەی خۆیان بدەن و ئێمەش پشتگیرییان دەكەین، جەخت لەوەش دەكاتەوە كە ئەگەر ئێستا گەریلا شەنگال چۆڵبكات كۆمەڵكوژی ئێزیدیەكان دووبارە دەبێتەوە.


سەرحەد ڤارتۆ، وتەبێژی ئەنجوومەنی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە لێدوانێكدا بە دواڕۆژی راگەیاند "لە ئێستادا كێشەی شەنگال كێشەی مانەوە و نەمانەوەی گەریلا نیە، بەڵكو ئەوەی پێویستە ئەنجام بدرێت، ئەوەیە كە چۆن بتوانرێت ئەو ناوچانە رزگار بكرێن كە دەكەونە سنوری شەنگال و تائێستا رزگار نەكراونەتەوە، ئەوەی تریش كە پێویستە بە بایەخەوە لێی بڕوانرێت چۆن زەمینە بڕەخسێنرێت تا ئێزیدیەكان بگەڕێنەوە بۆ سەر زێد و ماڵ و حاڵی خۆیان لە شەنگال". 

جەختی لەسەر ئەوەشكردەوە كە پێویستە ئێزیدییەكان خۆیان بەڕێوە ببەن و ئێمەش وەك پەكەكە و گەریلا پشتیوانی و پشتگیرییان دەكەین و هاوكاریان دەبین لە چارەسەركردنی هەر گرفتێك كە بێتە بەردەمیان لە ناوچەكەدا.

سەرحەد ڤارتۆ، باسی لەوەشكرد، لەسەر پرسی كشانەوە و نەكشانەوەی گەریلاكانیش لە ناوچەكەدا پێویستە ڕا و بۆچوونی خەڵكی شەنگال و ئێزیدیەكان بەهەند وەربگیرێت، تائێستاش مانەوەی ئێمە لەشەنگال پێویستە ئەگەر ئێستا لە شەنگال بكشێینەوە كۆمەڵكوژی ئێزیدیەكان دووبارە دەبێتەوە.  


  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە