یاریدەدەری بەغدادی لەلای راستی موسڵ کوژرا

هەواڵ / عێراق :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 10500‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رەڤەند گوھەرزی 
بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردومانی ھێزە ئاسمانیەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ سەر بارەگاکانی داعش، یاریدەدەری ئەبوبەکر بەغدادی لە لای راستی شاری موسڵ کوژراوە.


عیسمەت رەجەب، لێپرسراوی لقی چواردەی  پارتی دیموکراتی کوردستان لە موسڵ بە دواڕۆژی راگەیاند "شەوی رابردوو 10ی کانونی دووەمی 2017 بارەگاکانی چەکدارانی داعش لە لای راستی شاری موسڵ بوونەتە ئامانجی بۆردومانی ھێزە ئاسمانیەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی  و لە ئەنجامی ئەو بۆردومانە عەبدولواحید خضیر ساھر ئەلجوعان، یاریدەدەری ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام لە ناوچەی زیراعی لەگەڵ پێنج چەکداری تری ئەو رێکخراوە کوژران".

لەکاتێکدا کە هێرشەکانی سوپای عێراق لە دژی داعش بەردەوامن دوێنێ  بەرپرسی کەتیبەی ئوسترالی لەگەل ٢٥ چەکداری دیکەی  داعش لە گەڕەکی حەدبا کوژران.

سوپای عێراق لە قوناغی یەکەم ئۆپەراسیۆنی ئازادکرنی شاری موسڵ لە دەست چەکدارانی داعش ٣٨ گەڕەکیان کۆنترۆڵکردبوو و ئێستاش قوناغی دووەمی ئەو ئۆپەراسیۆنە بەردەوامە و تائێستا ١٢ گەڕەکی دیکەیان کۆنترۆڵکردوە.


  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure