ئارێز عه‌بدوڵا: راكێشانی بۆری نه‌وتی نێوان عێراق و ئوردن هێشتا تیۆرییه‌

هەواڵ / ئابوری :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 45‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا
سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، پرسی راكێشانی بۆری نه‌وتی نێوان عێراق و شانشینی ئوردن، ده‌مێكه‌ باسی لێوه‌ ده‌كرێت و هێشتا ئه‌و بابه‌ته‌ بابه‌تێكی تیۆرییه‌ و نه‌چووەته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دوای رێككه‌وتنیش كاتی زۆری ده‌وێت.


ئارێز عه‌بدوڵا سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و وزە له‌ په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11ی کانونی دووەمی 2017 به‌دواڕۆژی راگه‌یاند، ده‌مێكه‌ باسی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ی وڵاتی ئوردنه‌وه‌، كه‌ دووباره‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا باس ده‌كرێته‌وه‌، مه‌به‌ست لێی سووربوونی هه‌ردوولایه‌ له‌و پرسه‌دا، له‌لایه‌كی تریش واته‌ ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ پرۆگرامدا هه‌یه‌.

عه‌بدوڵڵا جه‌ختیشی كرده‌وه‌، پێش هه‌ر هه‌نگاوێك حكومه‌تی عێراق ده‌بێت بیدات له‌و باره‌وه‌، ده‌بێت بارودۆخی ئه‌منی خۆرئاوی عێراق باشتر بكات و به‌ته‌واوی كۆنترۆڵی بكاته‌وه‌، بۆیه‌ ناكرێت ئه‌و كاره‌ بكرێت تا به‌ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ ئازاد نه‌كاته‌وه‌.

ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌، ئه‌و هه‌نگاوه‌ پێویستی به‌وه‌شه‌ شێوازی رێككه‌وتنه‌كه‌ ته‌واو بكرێت، ئه‌وكاتە قۆناغی سێیه‌م بریتیی ده‌بێت له‌ راكێشانی بۆری نه‌وت، دواتر گه‌یاندنی به‌ به‌نده‌ره‌كانی وڵاتی ئوردن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌وه‌ كارێكی ئاسان نییه‌، ره‌نگه‌ زیاتر له‌ ساڵ ودوان بخایه‌نێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ هێشتا ناوچه‌یه‌كی گه‌رمن.


  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە