بانكى هه‌رێم دەربارەی پاره‌ى داعش لەکوردستان ئاگادارییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 6506‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئارام سه‌عید
له‌ بازارى دراوى سلیمانى و هه‌ولێر به‌ ژماره‌یه‌كى جیاواز دراوى كونكراوى پێنج هه‌زارى و 10 هه‌زار دینارى عێراق بڵاوبووه‌ته‌وه‌ كه‌ بووته‌ جێگاى مه‌ترسى له‌ لاى  نووسینگه‌كانى ئاڵۆگۆرى دراو، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دۆلارفرۆشانى هه‌ولێریش ده‌ڵێت "بانكى هه‌رێم ئاگادارى كردوینه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و جۆره‌ پاره‌یه‌ كه‌ كون كراوه‌ وه‌رنه‌گرین".


دوو سه‌رچاوه‌ى جیاواز له‌ بازارى دراوى سلیمانى و هه‌ولێر به‌ دوارۆژیان ڕاگه‌یاند دراوى كونكراوى پێنج هه‌زارى و 10 هه‌زار دینارى عێراقى بڵاوبووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ دراوى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش ناسراوه‌. 

سیامه‌ند مه‌ولود، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دۆلارفرۆشانى هه‌ولێر به‌دوارۆژى راگه‌یاند "ڕاسته‌ ئه‌و جۆره‌ دراوه‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام تائێستا  بڕه‌كه‌ى و سه‌رچاوه‌ى هاتنى نه‌زانراوه‌، به‌ڵام بانكى هه‌رێم ئاگادارى كردوینه‌ته‌وه‌ كه‌ كڕین و فرۆشتن به‌و جۆره‌ دراوه‌ نه‌كه‌ین، چونكه‌ بانك وه‌ریناگرێته‌وه‌".

سه‌باره‌ت به‌ بڕى پاره‌ى ته‌زویر و دڕاو له‌ بازار، سیامه‌ند ده‌ڵێت "بڕى پاره‌ى دڕاو له‌بازار نه‌زانراوه‌، به‌ڵام پاره‌ى ته‌زویر به‌ڕێژه‌یه‌كى كه‌م ده‌گاته‌ بازارى هه‌رێمى كوردستان، چونكه‌ چاودێرییه‌كى توندوتوڵ له‌سه‌ر بازار هه‌یه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه‌".


  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە