عێراق نرخی كارەبا بۆ هاوبەشی بازرگانی و پیشەسازیی و كشتوكاڵی هەزران دەكات

هەواڵ / عێراق :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 83‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بڕیاردرا وەك هاندەرێك  بۆ كەرتی تایبەت، سەرۆك وەزیرانی عێراق رەزامەندی نیشاندا بەكەمكردنەوەی پارەی كارەبا بۆ هاوبەشانی بازرگانی و پیشەسازیی و كشتوكاڵی.
 
 لە بەیاننامەیەكدا كەوێنەیەكی بۆ دواڕۆژ نێرداروە نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندوە لەكۆبونەوەی ئاسایی خۆیدا ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاریدا بە كەمكردنەوەی كرێی كارەبا بۆ هاوبەشانی كارەبای بازرگانی و پیشەسازیی و كشتوكاڵی.
ئەم بڕیارەی حكومەتی عێراق لەكاتێكدا كە حكومەتی هەرێم بڕیایدا لەسەرەتای ئەمساڵەوە نرخی كارەبا بۆ هاوبەشی بازرگانی و پیشەسازیی و حكومی بەرزبكاتەوە و گران بكات.     
لەلایەكی دیكەوە دوێنێ سێشەممە بە ئامادەبوونی سەرۆك وەزیرانی عێراق و بریكاری وەزیری دارایی عێراق یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی لەحكومەتی ژاپۆن واژۆكرد بۆ وەرگرتنی قۆناغی سێیەمی قەرز بۆ نۆژەنكردنەوەی كەرتی كارەبا لە عێراق. 


  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure