رێکخراوێكی هاوشیوەی داعش لەئەڵمانیا سەرهەڵدەدات

هەواڵ / جیهان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 4024‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
میدیای ئه‌ڵمانیی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ سەدان چەکدار و كه‌سانی  سه‌ر به‌ نازیسمی نوێی مەترسیدار لە ئەڵمانیا خۆیان شاردۆتەوەو دیارنەماون کە هێندەی داعش مەترسیدارن.


ئەوەش هۆشدارییەکی رونی دەسەڵاتدارانی بەرلینە کە دانیان بەوەداناوە 600 فەرمانی دەستگیرکردن دەرچووە، بەڵام هێشتا کەس نەگیراوە، چونکە خۆیان شاردۆتەوەو کەس نازانێت لەکوێن.

لەئەنجامی بەرپابوونی قەیرانی پەنابەران لەئەڵمانیا کە تەنیا لە18 مانگی رابردودا نزیکەی یەک ملیۆن پەنابەر روویان لەو وڵاتە کردووە، راستەڕەوەکان بەهێزتر و توندڕەوتر بوون.

(ماسیاس کوێنت) توێژەر لە بواری باڵی راستە توندڕەوەکان لە زانکۆی (یەنا)ی ئەڵمانی  بە دەزگای (دۆیچە ڤێلە)ی راگەیاندوە نازیە ژێرزەمینییەکان مەترسی دروستکردنی رێکخراوی تیرۆریستیی توندڕەوی باڵی راستڕەوەکان زیاددەکەن.

وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا لە راپۆرتێکی نوێدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە توندوتیژی راستە توندڕەوەکان زۆر زیادیکردوە و هاندانی دژە پەنابەران وەک ئامرازێک بەکار دەهێنرێت بۆ بڵاوکردنەوەی ئایدۆلۆژی توندڕەوی راستڕەوەکان.

لە ساڵی 2015دا بەراورد بە ساڵی 2014 هێرشکردنەسەر ماڵی پەنابەران لە ئەڵمانیا پێنج هێندە زیادیانکردووه‌.

بەر لەقەیرانی پەنابەران نازیە نوێکان زۆر کەمبوون، بەڵام ئێستا ئەندامێتی لە رێکخراوە قەدەغەکراوەکان هەڵکشانێکی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە، بە جۆرێک 23 هەزار کەس بە توندڕەو دەستنیشانکراون.

وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد  


  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure