دوو ته‌قینه‌وه‌ كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستانی هه‌ژاند

هەواڵ / جیهان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 25‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له‌ نزیك په‌رله‌مانی ئه‌فغانستان له‌كابولی پایته‌خت روویدا و نزیكه‌ی 23 كه‌س كوژران و 20ی كه‌سی دیكه‌ برینداربوون، به‌پێی ئاژانسه‌كان ژماره‌یه‌ك له‌ قوربانییه‌كان ئه‌ندام په‌رله‌مانن.


یه‌كێك له‌ ته‌قینه‌وه‌كان له‌لایه‌ن خۆكوژێكه‌وه‌ بووه‌ له‌نزیك ئۆفیسی په‌رله‌مان له‌ ناوچه‌ی (دارولامان) له‌ كابوڵ و دواتر ئۆتۆمبێلێكیش له‌هه‌مانشوێندا ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

دواى ته‌قینه‌وه‌كه‌ ڕێكخراوی ئه‌لقاعید به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌ ڕاگه‌یاندووه‌و به‌رپرسێكی باڵای به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشیش له‌نێو كوژراوه‌كاندایه‌.

وه‌رگێڕانی: شاد ئازاد 


  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە