سوێندخواردنی دۆناڵد ترامپ و ئامادەکارییەکان‎

هەواڵ / جیهان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 392‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
له‌ئێستادا واشنتۆن خۆی بۆ مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی نوێی ئەمریکا ئامادە دەکات.


لەگەڵ نزیکبوونەوەی مەراسیمی سوێندخواردنی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، هێزی نیشتمانی و هێزە ئەمنییەکانی تر، ئامادەکاری بۆ روبەروبونەوەی هەر روداوێکی نەخوازراو دەکەن.

بە پێی راپۆرتی سپۆتنیک، لە رۆژی 20ی ئەم مانگەدا، زیاتر لە 5 هەزار هێزی نیشتمانی و 3 هەزار پۆلیس لە شوێنی سوێند خواردنی دۆناڵد ترامپ ئامادە دەبن، بۆ دابین کردنی ئاسایشی شوێنەکە.

پیتەر نیو شەم، سەرۆکی پۆلیسی واشنتۆن دی سی، سەبارەت بە رێ و شوێنە ئەمنیەکانی مەراسیمی سوێند خواردنەکە رایگەیاند، لە ئێستاوە هێزەکانی پۆلیس چاودێری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکەن بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی نیازی تێکدانی مەراسیمەکەیان هەیە.

موریل بوسێر شارەوانی واشنتۆن لە کۆنفرانسێکی هاوبەشی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆکی پۆلیسی نهێنی و دەزگا ئەمنییەکانیتر تەئکیدی کردەوە شاری واشنتۆن بە تەواوی ئامادەی بەڕێوەچوونی مەراسیمی سوێند خواردنەکەیە.

وتیشی "پێشبینی دەکەن ئامادەبوانی مەراسیمەکە زیاتر لە مەراسیمەکانی خولەکانی پێشتوتربن".

بە پێی راپۆرتی میدیاکانی ئەمریکا  بۆ ئەو مەراسیمە نزیکەی 8 هه‌زار کەس لە دامودەزگا حکومییەکان بانگهێشتکراون.

و: مەستورە خەسرەوانی


  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure