130 ملیۆن دۆلار بۆ ئاواره‌كانى موسڵ ته‌رخانده‌كرێت

هەواڵ / عێراق :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 97‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لى
ئه‌مڕۆ 10ى كانونى دووه‌مى 2017، سكرتێری گشتى خاچی سوورى نێوده‌وڵه‌تى له‌ شارى هه‌ولێر له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نووسیدا سه‌ردانه‌ 10 رۆژییه‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان روونكرده‌وه‌و رایگه‌یاند رێكخراوه‌كه‌یان بڕى 130 ملیۆن دۆلارى بۆ ئاواره‌كانى موسڵ ته‌خانكردووه‌و هاوكاریه‌كه‌ش تا دواى نه‌مانى داعش به‌رده‌وام ده‌بێت.


پیته‌ر ماوه‌ر سكرتێری خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تى رایگه‌یاند "ساڵانێكه‌ له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كارده‌كه‌ین و به‌رده‌وام هاوكارى خه‌ڵكى لێقه‌وماو هه‌ژارانمان كردووه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌سپێكردنى ئۆپه‌راسیۆنى ئازادكردنه‌وه‌ى موسڵ ئێمه‌ دووه‌م ئۆپه‌راسیۆنى مرۆییمان بۆ رزگاركردنى لێقه‌ومان ده‌ستپێكردووه‌، كه‌ بڕى 130 ملیۆن دۆلارى بۆ ته‌رخانكراوه‌".

سكرتێری خاچی سورى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، له‌ ساڵى 2016دا یه‌ك ملیۆن ئاواره‌ى ناوخۆی عێراق كه‌ره‌سته‌ى خواردن و دوو ملیۆن هاوڵاتی عێراقى ئاوى خواردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر بودجه‌ى ئێمه‌ بۆ ته‌رخانكراوه‌، هه‌روه‌ها 40 هه‌زار ده‌ستگیركراو به‌سه‌ركراونه‌ته‌وه‌ و زیاتر له‌ 13 هه‌زار نامه‌ى خاچی سوریش له‌ نێوان به‌ندیخانه‌كانى عێراق و هه‌رێم ئاڵوگۆڕكراوه‌.

پیته‌ر ماوه‌ر، له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێم روونیشیكرده‌وه‌ ئه‌م سه‌ردانه‌یان زیاتر دروستكردنى هه‌ماهه‌نگى بووه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێم و به‌غداو تاوتوێی ئه‌و هه‌نگاوانه‌مان كردووه‌ بۆ پاراستنى مرۆیی له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و خاچی سور به‌ گرنگه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ ئه‌و كارانه‌ كه‌ له‌و پێناوه‌دا كراون.

سكرتێری خاچی سورى نێوده‌ڵه‌تى ئاشكراشیكرد، له‌ ئێستادا رێكخراوه‌ مرۆییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا سێ ته‌نگه‌ژه‌یان هه‌یه‌ ئه‌وانه‌ى عێراق زۆربه‌ى چالاكوانه‌كانیان ئاواره‌بوون و وه‌ك پێویست ناتوانن كاره‌كانیان به‌باشى ئه‌نجام بده‌ن ئه‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستانیش تووشى قه‌یرانى دارایى بوون، بۆیه‌ رێكخراوه‌كه‌ى ئێمه‌ له‌ ئێستادا كار بۆ ئه‌وه‌ده‌كات ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى كه‌ له‌ موسڵدا ئێستا له‌ژێر ده‌ستى تیرۆرستاندا ماون  ده‌مانه‌وێت كاربكه‌ین بۆئه‌وه‌ى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ به‌ كه‌مترین زیان رزگار بكرێن.


  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure