سەرۆک کۆماری عێراق یاسای بودجەی ساڵی 2017ی پەسەندکرد

هەواڵ / عێراق :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 662‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتیی كۆمار ئەمڕۆ سێشەممە 10ی کانونی دوووەمی 2017  ئاشكرایكرد، سەرۆك كۆمار دكتۆر فوئاد مەعسوم "یاسای بودجەی دارایی بۆ ساڵی  2017" پەسەندكرد كە پێشتر ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر دابوو بە پێی حوكمەكانی بەندی یەكەم لە مادەی 61 و بەندی سێ یەم لە مادەی 73 ی دەستور.

نوسینگەكە رونیكردوەتەوە ئەم قانونە دارێژراوە لە پێناوی بڕیاردان لەسەر بودجەی گشتیی فیدراڵیی كۆماری عێراق بۆ سالێ دارایی 2017. 

ئاماژەیشیكردوە كە قانونەکە رەوانەكراوە بۆ بڵاوكردنەوەی لە رۆژنامەی رەسمیدا.


  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە