فوئاد مەعسوم یاسای كۆمسیۆنی وزەی ئەتۆمیی عێراقی پەسەندكرد

هەواڵ / عێراق :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 58‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 
نوسینگەی راگەیاندن لە سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 10ی کانونی دووەمی 2017  ئاشكرایكرد کە سەرۆك كۆمار، دكتۆر فوئاد مەعسوم  "یاسای كۆمسیۆنی وزەی ئەتۆمیی" پەسەند كرد كە پێشتر ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەردابوو  بە پێی حوكمەكانی بەندی (یەكەم ) لە مادەی 61 و بەندی سێ یەم لە مادەی 73 ی دەستور.


نوسینگەكە رونیكردەوە ئەو قیاسایە بە مەبەستی دامەزراندنی كۆمسیۆنێك دارێژراوە كە تایبەتمەند بێت لە بواری بەكارهێنانی وزەی ئەتۆم و تیشكە ئایۆنییەكانی وزە باڵاكان لە پیشەسازیی ، كشتوكاڵ، تەندروستیی، بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا و   سود وەرگرتن لە سەرچاوەكانی ئاو و جێبەجیكردنی  تەكنیكەكانی  ئەو وزانە، هاوكات بۆ  شانبەشان رۆیشتنە  لەگەڵ  گەشە كردنە زانستیی و تەكنەلۆژییەكان  و پشتیوانیكردنی پڕۆسەی پەرەپێدانی بەردەوامیی  و پارێزگاریكردنە  لە مرۆڤ و ژینگەی عێراق  بە پێی میكانیزمی كارەكانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم.

ئاماژە بەوەشكراوە كە یاساكە رەوانەكراوە بۆ بڵاوكردنەوەی لە رۆژنامەی رەسمییدا. 


  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە