گەڕەكێكی دیكەی موسڵ كۆنترۆلكرایەوە

هەواڵ / عێراق :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 155‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سەعید محەمەد
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ 10ی کانونی دووەمی 2017 هێرشی سوپای عیراقی بۆ سەر گەڕەكی سوكر دەستپێكردووە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆش گەڕەكەكە بە تەواوی كۆنترۆڵكرایەوە.


سەرچاوەیەك لە سوپای عێراقی بە دواڕۆژی راگەیاند "دوای نیوەڕۆ گەڕەكی سوكەر بە تەواوی كۆنترۆڵكرایەوە لەلایەن سوپای عێراقەوە، ژمارەیەكی زۆر لە چەكدارانی داعشیش كوژراون، پێشڕەوی سوپاش بەردەوامە".
وتیشی "لە دوێنێ تا ئەمڕۆ زیاتر لە 12 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی داعش تەقێنراونەتەوە لەلایەن سوپای عێراقەوە، هەموو پلانەكانی داعش پوچەڵكراونەتەوە، لە ئێستادا داعش ئەوەی لە دەستی ماوە كردەوەی خۆكوژی و بەردانەوەی بۆمبەكان لە رێگەی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانەوە".
لەلایەكی دیكەوە بە پێی بەیاننامەیەكی شانەی راگەیاندنی جەنگی كە وێنەیەكی بۆ دواڕۆژ نێردراوە، تیایدا ئاماژە بەوەكراوە، هێزی دژەتیرۆری عێراقی ئەمڕۆ سێ شەممە توانیان تەواوی گەڕەكی سوكەر لە چەپی موسل كۆنترۆڵ بكەنەوە و ئاڵای عێراقی لە گەڕەكەكە هەڵبكەن و زیانێكی زۆر بە داعش بگەیەنن.


  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure