دوو ئەمیری داعش و خزمێکی ئەبوبەکر بەغدادی کوژران

هەواڵ / عێراق :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 918‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رەڤەند گوھەرزی
مۆڵگەکانی چەکدارانی داعش لە لای راستی موسڵ لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانانەوە بۆردومانکران و، بەوھۆیەوە ١٢ چه‌كدارى رێكخراوه‌كه‌ كوژران كه‌ دوو لە وانە ئەمیرن و یەکێکیشیان خزمێکی ئەبوبەکر بەغدادی-یه‌.


سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بارۆدوخی ناو شاری موسڵ ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ى کانوونى دووەم  تایبەت بە دواڕۆژی راگەیاند " بەره‌بەیانی ئەمڕۆ لەلای راستی موسڵ مۆڵگەکانی چەکدارانی داعش بوونەتە ئامانجی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانان".

سەرچاوەكە، کە نەیویست ناوی بھێنرێت، ئاماژەى بەوەشکرد "لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەی فڕۆکە جەنگیەکان ١٢ چەکداری داعش کوژراون و مۆڵگەکانی ئەو رێکخراوە بەتەواوی خاپورکران و یەکێک لە خزمه‌كانى ئەبوبەکر بەغدادی بەرپرسی چەکدارانی داعش كوژراوە".

وتیشى، لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانی ئەمڕۆی نێوان ھێزەکانی سوپای عێراق و چەکدارانی داعش ٦١ چەکداری ئەو رێکخراوە کوژراون و سوپا لە سێ بەرەوە ھێرشدەکات. 

سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كه‌ ئەوه‌شی خستەڕوو " لەترسى بەرەوپێشچوونى سوپا، ھەردوو پردی گەڕەكه‌کانی سۆکەری و بەلەدیات كه‌ لەلایەن داعشه‌وه‌ بۆمبڕێژکرابون تەقێندراونەتەوە".

لاى خۆیه‌وه‌ وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كى  كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ بڵاوكراوته‌وه‌، وێنه‌یه‌كى بۆ دواڕۆژ هاتووه‌، ده‌ڵێت، به‌پێى زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌كان هێزه‌ ئاسمانییه‌ گورزێكى كوشنده‌یان له‌ هێزێكى گه‌وره‌ى داعش وه‌شاندووه‌، له‌و هێرشه‌دا كه‌ كراوه‌ته‌سه‌ر گه‌ڕه‌كى حه‌دبا دیارترین سه‌ركرده‌ى ئه‌و رێكخراوه‌یان كوشتووه‌.

وه‌زاره‌تى به‌رگرى روونیشیكردۆته‌وه‌، له‌ناو كوژراوه‌كانى داعشدا گه‌وره‌ به‌رپرسێك هه‌یه‌ به‌ناوى (ئه‌حمه‌د مزعه‌ل عه‌جمى كه‌ ناسراوه‌ به‌ ئه‌بو سه‌عیدى ئه‌نسارى) به‌ره‌گه‌ز خه‌ڵكى عه‌ره‌بستانى سعودییه‌، به‌رپرسى سوپاى به‌ناو خه‌لافه‌یه‌، هه‌روه‌ك له‌ناو كوژراوه‌كاندا (حازم محه‌مه‌د) به‌رپرسى هێزه‌ (به‌ناو) گورزوه‌شێنى داعشى تیایه‌.

به‌یاننامه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ده‌شڵێت، مه‌حمود ئیسماعیل عه‌بدوڵا خاتونى ناسراو به‌ ئه‌بوو له‌یس خاتوونى كوژراوه‌، كه‌ به‌رپرسى خۆكوژه‌ عه‌ره‌به‌كانه‌ له‌ناو داعشدا.


  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure