داعش سێ كورد به‌تۆمه‌تى سیخوڕى سه‌رده‌بڕێت

هەواڵ / جیهان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 124998‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 پێگه‌ و په‌ڕه‌كانى داعش له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڤیدیۆى سه‌ربڕینى 3 گه‌نجی كوردیان به‌ تۆمه‌تى سیخوڕیكردنى بۆ یه‌په‌گه‌ بڵاوكرده‌وه‌.


به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕى زه‌ سه‌نى به‌ریتانى مێژوى ئه‌م گرته‌ ڤیدیۆییه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دوێنێ یەکشەممە 8ى كانونى دووه‌م كه‌ ئه‌و رێكخراوه‌ له‌ مۆزه‌خانه‌یه‌كی وێرانكراو له‌ دیرزور له‌ "ویلایه‌تی خیار" له‌ سوریا ئه‌نجامیداوه‌. 

هاوكات ماڵپه‌ڕى Terror Feed هه‌مان ڤیدیۆى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و له‌سه‌ر ڤیدیۆكه‌ش نوسراوه‌ "ئه‌و به‌خوێنی خۆی ده‌مژێنێته‌وه‌". 

به‌پێی ماڵپه‌ره‌كه‌، هۆكاری ئه‌و كاره‌ قێزه‌ونه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌ئێستادا یه‌په‌گه‌ كه‌ باڵێكی چه‌كداری نزيك له په‌كه‌كه‌یه‌ رۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت له‌ هێڵه‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی دژ به‌ داعشدا. 

وه‌رگێڕانى: محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 


  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە