تەرمێك لەخوارووی سلێمانی دۆزرایەوە و گەنجێكیش لەشاخی گۆیژەوە خۆی فڕێدا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 91363‌ جار بینراوە

تاگ :: روداو

دواڕۆژ، هۆگر كەمال
پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت "تەرمی كەسێك دوای سووتاندنی، لەناوچەی خەلیفاوای خوارووی سلێمانی دۆزراوەتەوە" له‌ شاخى گۆیژه‌ش گه‌نجێك خۆى هه‌ڵده‌داته‌ خواره‌وه‌ و به‌وته‌ى پۆلیس ژیانى له‌ "مه‌ترسى به‌دوور نیه‌".


سەرچاوەیەكی پۆلیسی سلێمانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌  9ى كانونى دووه‌م بۆ دواڕۆژ ئەوەی ئاشكراكرد، تەرمەكە لە بەتانی پێچراوە و دەموچاویشی پێچراوە، بەمردوویی فڕێدراوە، لەبەرئەوەی تیمەكانی بەڵگەی تاوان نەچوونەتە سەر رووداوەكە، هێشتا زانیاری تەواو بەردەست نییە، وتیشی "دواتر زانیاری ورد رادەگەیەنرێت".

ئه‌وه‌شى وت، "لەبەر تێكچوونی رووخساری هێشتا رەگەزی نەناسراوەتەوە".

بەگوێرەی زانیارییەكان، سەگ نیوەی جەستە و روخساری تەرمەكەیان خواردووە و شێواندوویانە.

لەلایەكی ترەوە نەقیب سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە دواڕۆژی راگەیاند "گەنجێك لەشاخی گۆیژەوە خۆی فڕێداوەتە خوارەوە، دەشڵێت "ئەو گەنجە لەتەنیشت نەخشەی سلێمانییەوە لەسەر شاخی گۆیژە دوای ئەوەی چەقۆیەكی بەملی خۆیدا هێناوە و زۆر كاریگەریی نەبووە، بەئۆتۆمبێلەكەیەوە خۆی فڕێداوەتە خوارەوە".

بەوتەی وتەبێژی پۆلیس، ئەو گەنجە تەندروستی لە مەترسی بەدوورنییە و دەوترێت قاچێكی شكاوە.

نەقیب سەركەوت رایگەیاند "تیمەكانیان چوونەتە شوێنێ رووداوەكە و نامەیەكیان دۆزیوەتەوە، وەك دەوترێت پێشتر تەلەفۆنی بۆ كەسێكی نزیكی خۆی كردووە و داوای كردووە چارەسەری كێشەیەكی بۆ بكەن، كە پێشتر پێوەی ناڵاندووێتی".


  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure