ڤیدیۆ: سەگ و باڵندەكانیش لەدەست داعش هەڵدێن

هەواڵ / ڤیدیۆ :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 1610‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
لەچوارچێوەی هەڵاتنی دانیشتوانی حەویجە و دەوروبەری لەدەستی داعشەوە بۆ ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە، جیاواز لەجارەكانی دیكە، دوو منداڵ ئاژەڵ و باڵندەكانیان لەگەڵ خۆیاندا هێنابوو.


یەكێك لەو مێردمنداڵانەی سەگەكەیان لەگەڵدا بوو بەدواڕۆژی راگەیاند، كاتێك خانوەكەمان چۆڵكرد و ویستمان هەڵبێین سەگەكەمان بەدوامانكەوت، زۆر دەترساین بەهۆی سەگەكەوە بۆمبێكی چێندراومان پێدا بتەقێتەوە یاخود دەنگی ببێتەهۆی ئاشكراكردنمان، بۆیە هەوڵێكی زۆرماندا رێگا نەدەین سەگەكە دوامانبكەوێت، كەچی تا گەیشتینە سەنگەرەكانی پێشمەرگە شوێنپێمانی بەرنەدا، تەنانەت كاتێك هێزەكانی پێشمەرگە گواستیانینەوە بۆ بارەگاكەیان ئەو بەردەوام بەدوای ئۆتۆمبێلەكەوە بوو.

وتیشی "تەنانەت سەگەكەش نایەوێت لەژێر دەستی داعشدا بژی و دەسەڵاتەكەیان قبوڵ ناكات".

یەكێكی دیكە لە مێردمنداڵاكان دوو باڵندەی جوانی لەجۆری بولبول لەنێو قەفەسێكدا بەدەستەوەبوو، ئەو بەدواڕۆژی وت "ماوەیەكی زۆرە بولبولەكانم خورما و برتەقاڵیان نەخواردوە، هەموو هەوڵێكیشم رزگاركردنیان بوو لەو ناوچانەی داعش كردویەتی بەدۆزەخ".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەرێگا و بەهۆی برسێتییەوە یەكێك لەبولبولەكانم گیانی لەدەستداوە و دەمەوێت ئەمانەی دیكە رزگار بكەم چونكە زۆرم خۆشدەوێن.


  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure