زانیاریی نوێ‌ لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 203246‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
بەرپرسێكی حكومەتی هەرێم ئاشكرایدەكات، لە هەفتەی داهاتوودا دابەشكردنی مووچەی دەستپێدەكاتەوەو لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە جەخت لەوەكراوەتەوە، كە مانگانە لە ناوەڕاست تاكو كۆتایی هەر مانگێك دابەشكردنی مووچە كۆتایی پێبهێندرێت.

بەرپرسێكی حكومەتی هەرێم كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە تایبەت بە دواڕۆژی راگەیاند "لە ناوەڕاسی هەفتەی داهاتووەوە دابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی دەزگا ئەمنییەكان دەسپێدەكاتەوە، دوای دەزگا ئەمنییەكانیشەوە مووچەی دامودەزگاكانی تر دابەشدەكرێت".

لەبارەی شێوازی دابەشكردنی مووچە لەساڵی نوێدا، ئەو بەرپرسەی حكومەتی هەرێم وتی"لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە، جەخت لەوەكراوەتەوە كە دابەشكردنی مووچە مانگانە لە ساڵی نوێدا تەنیا دوو هەفتە بخانەیەنێت، واتە لە ناوەڕاست تا كۆتایی مانگ مووچەی سەرجەم دامودەزگاكان دابەشبكرێت".

پێشتر ئاراس خۆشناو، سەرۆكی سەنتەری زانیاری و لێكۆڵینەوەی ستراتیژی كوردستان رایگەیاند "مووچەی هەردوو مانگی تشرینی دووەم و كانوونی یەكەمی 2016 دابەشدەكرێت، دواتر دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگەكانی تر".


  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە