كچێكی دیكه‌ی ئێزدی له‌ئۆپراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ ئازادكرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 113361‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 5 كانونی دووه‌می 2017 فه‌رمانده‌ى پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق،  ئازادكردنی كچێكی تری ئێزدی له‌ میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ راگه‌یاند. 


رائید شاكر جه‌وده‌ت، فه‌رمانده‌ى پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق له‌ لێدوانێكدا بۆ دواڕۆژ رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هێزێكی پۆلیسی فیدڕاڵی توانیویانه‌ هاوڵاتیه‌كی ئێزدی له‌ یه‌كێك له‌ ماڵه‌كانی ناوچه‌ی حه‌ی سۆمه‌ر له‌ باشوری رۆژهه‌ڵاتی موسڵ بدۆزنه‌وه‌. 

جه‌وده‌ت وتیشی، هێزه‌كه‌ هه‌ڵساوه‌ به‌ راده‌ستكردنی كچه‌ ئێزدیه‌كه‌ به‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان (دادگا). 

هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵی و سوپا و پۆلیس له‌ تشرینى یه‌كه‌مى رابردووه‌وه‌ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ له‌ ده‌ستی داعش ده‌ستپێكردووه‌. 


  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure