"مووچه‌ى دوو مانگى ساڵى رابردوو خه‌رجده‌كرێت"

هەواڵ / کوردستانی :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 134156‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ
سەرۆكی سەنتەری زانیاری و لێكۆڵینەوەی ستراتیژی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت،  حكومەتی هەرێم مووچەی دوو مانگەکەی ساڵى رابردوو خەرج دەکات و دواتر ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى ساڵى نوێ ده‌كات، ده‌شڵێت، پێداچوونەوە بە پاشەكەوتى مووچەی فەرمانبەراندا دەکرێت.


سایتى فه‌رمى پارتى له‌سه‌ر زارى ئاراس خۆشناو، سەرۆكی سەنتەری زانیاری و لێكۆڵینەوەی ستراتیژی كوردستان رایگەیاند "حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە بەردەوام بێت لە دابەشكردنی مووچەی ساڵی رابردووی فەرمانبەران و، وتەبێژی فەرمیی حكوومەتیش دووپاتی كردوەتەوە لەسەر بەردەوامیی پڕۆسەی دابەشكردنی مووچە".

ئاراس خۆشناو، وتیشى، بۆیه‌ حكومەت بەر لە سەری ساڵ مووچەی مانگی 10ـی دابەشكرد، تا بتوانێ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ـی ساڵی رابردوو بكات، واتە دوای مووچەی مانگی 10 حكوومەت دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 دەكات".

سایته‌كه‌ له‌سه‌ر زارى سەرۆكی سەنتەری زانیاری و لێكۆڵینەوەی ستراتیژی ئاماژه‌شیداوه‌ "بڕیارە حكومەت لەمساڵدا پێداچوونەوە بە كۆی پرسە داراییەكاندا بكات و شێوازێكی دیكە بۆ گۆڕانكاری لە مووچەی فەرمانبەراندا دەبینێتەوە، ئینجا پاشەكەوت كەمدەكاتەوە یان شێوازێكی دیكە دەدۆزێتەوە، گرنگ ئەوەیە گۆڕانكاری بەسەر مووچەدا دێت".


  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە