کۆتا پۆستی ئەو گەنجە کوردەی لە ئەستەنبوڵ کوژرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 133136‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی کانوونی دووەمی 2017، بەهۆی هێرشێکی چەکدارییەوە لە شاری ئەستەنبوڵ 39 کەس کوژران کە یەکێک لە کوژراوەکان هاوڵاتی هەرێمی كوردستانە و لەكۆتا پۆستیدا بەر لە كوژرانی وێنەیەكی خۆی بە نوسینی رستەیەكەوە بەزمانی ئینگلیزی بڵاوكردۆتەوە. 

گەنجەکە ناوی ئەحمەد رەعدە و خوێندکاری بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی جیهانە لە هەولێر کە لە 28ی کانوونی یەکەمی 2016ەوە چووەتە تورکیا.

بەپێی کۆتا پۆست کە گەنجەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، وێنەیەکییەتی کە کانوێلای بە دەستەوەیە و دەڵێت " کەسێکی باشبە بەڵام کات بەفیڕۆ مەدە بۆ ئەوەی بیسەلمێنیت".


  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure