ئەڵمانیا مانەوەی هێزەكانی لە هەرێمی كوردستان درێژدەكاتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 40‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 
وتەبێژی حكومەتی ئەڵمانیا ئەمڕۆ چوارشەممە (11)ی كانوونی دووەم ئاشكرایكرد ماوەی مانەوەی هێزەكانیان لە هەرێمی كوردستان بۆ ساڵێك درێژ دەكەنەوە.

 
ستیڤن سایبرت، وتەبێژی حكومەتی ئەڵمانیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"ئەمڕۆ حكومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند ماوەی مانەوەی ئەو 150 سەربازەی هێزەكانیان لە كوردستان كە مەشق و راهێنان بەهێزەكانی پێشمەرگە و هێزەكانی سوپای عێراق دەكەن درێژدەكاتەوە".

 

راشیگەیاند کە ئەو بڕیارەیان بەهۆی ئەو سەركەوتنانەوەیە كە هێزەكانی پێشمەرگەو سوپای عێراق بەسەر چەكدارانی داعش لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا بەدەستیان هێناوە.

 

  ئەڵمانیا لە سەرەتای ساڵی (2015)وە لە چوارچێوەی هێزی هاوپەیمانان دژی داعش 150 سەربازی لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان جێگیركردوە و مەشق و راهێنان بە هێزەكانی پێشمەرگە دەكەن.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure